زووم..
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە لە ساڵی 2024دا شەڕە چەکدارییەکان لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە زیاتر لە 233 هەزار کەس.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە کە کە لەلایەن رێکخراوی “داتاکانی شەڕی چەکداری”یەوە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی قوربانیان بەراورد بە ساڵی پێشوو بە رێژەی
%30 زیادیکردووە و ژمارەی کوژراوان بەراورد بە پێنج ساڵی رابردوو دوو هێندە زیادی کردووە.
شەڕی ئۆکرانیا کوشندەترین ململانێی ساڵی رابردوو بووە، کە 67 هەزار کەس کوژران، هەروەها ناوچەکانی فەلەستینی غەززە و کەرتی رۆژئاواش شایەتی توندوتیژی بەربڵاو بوون و 35 هەزار کەس لەو ناوچانە کوژراون.
رێکخراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، کە لە ساڵی 2024 دا لە هەر هەشت کەس لە جیهاندا کەسێک بەرکەوتەی شەڕی چەکداری بووە.
رێکخراوەکە پێشبینی دەکات لە ساڵانی داهاتوودا رەوتی زیادبوونی ململانێکان بەردەوام بێت. بە تایبەتی ناوچەکانی وەک ئێران، چاد، ئیکوادۆر و پاکستان ئەگەری زۆرە شاهیدی پەرەسەندنی توندوتیژی و شەڕی چەکداری بن.