21
زووم..
جەڵتەی مێشک کە هۆکاری سەرەکی کەمئەندامی و دووەم هۆکاری مردنی جیهانییە، لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە لە تێکڕای جیهانی.
150حاڵەتە.
دکتور ئیحسان شەریفی پوور، سکرتێری کۆمەڵەی جەڵتەی مێشکی ئێران رایگەیاند، کە تێکڕای تەمەنی جەڵتەی مێشک لە ئێران 65 بۆ 70 ساڵە، لە کاتێکدا لە جیهاندا ئەم ژمارەیە لەنێوان 75 بۆ 85 ساڵە.
هۆکارەکانی وەک بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جگەرەکێشان و ناڕێکی لێدانی دڵ هۆکاری سەرەکی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشکن.
لە لایەکی دیکەوە %89ی مردن و کەمئەندامی بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە وڵاتانی هەژار و مامناوەندی داهات روودەدات.