زووم..
ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت، روسیا بەزیاتر لە 70 موشەک و 100 درۆن هێرشی کردوەتە سەر دامەزراوەی وزەی وڵاتەکەیان.
هاوکات ئیگۆر تێریخۆی سەرۆکی شارەوانی خارکێڤ رایگەیاند، خارکێڤ روبەڕووی هێرشکی گەورەی موشەکی بوەتەوە و لەشارەکە گوێیان لەدەنگی زنجیرەیەک تەقینەوە بوە و ئەگەری هێرشی موشەکی دیکەش هەیە، داواشی لە دانیشتوانی شارەکەش کردوە خۆیان بگەیەننە پەناگە ئارامەکان.
بەرپرسانی ئۆکراین ئاماژەیان بەوەداوە، کە روسیا لەڕێی حەوت هێرشەوە زیانی بە دامەزراوەکانی وزەی وڵاتەکەیان گەیاندوە، بەڵام زیانەکانیان بۆ ئاشکرا نەبووە.
هێزی ئاسمانی ئۆکراین ئاماژەی بەوەداوە، ئەو هێرشە بە موشەکی کڕوزی جۆری گالیبێر لە دەریای رەشەوە ئەنجامدراوە و ژمارەیەک ناوچەی ناوەڕاستی ئۆکراین و رۆژهەڵات و باشوری رۆژهەڵاتی کردوەتە ئامانج.
لای خۆیەوە جێرمان گالوشینکۆ وەزیری وزەی ئۆکراین دەڵێت، روسیا لە رێگەی ھێرشێکی گەورەوە کەرتی وزەی ئۆکراینی بەئامانج گرتوە و ناچار بوون بەکارهێنانی وزە لە وڵاتەکەیان سنوردار بکەن.