48
زووم..
ئاژانسى رۆیتەرز رایگەیاند، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە کازاخستان کەوتەخوارەوە و تێکشکا
فڕۆکەکە هیی هێڵی فڕۆکەوانیی ئازەربایجانە، 72 سەرنشینی تێدابووە، لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجانەوە فڕیوە بەرەو گرۆزنیی پایتەختی چیچان، بەڵام بەهۆی خۆپێداکێشکانی پۆلێک باڵندەوە هاوسەنگی لەدەستداوە و لە نزیک فڕۆکەخانەی ئاکتاو لە کازاخستان کەوتووەتە خوارەوە.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکەکە لەناکاو هاوسەنگی لەدەستدەدا، خۆی دەکێشێ بە زەویدا و بەشێکی گڕ دەگرێت.
میدیاکانی ئازەربایجان لەبارەی زیانەکانەوە، بڵاویانکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا 10 کەس لە سەرنشینانی فڕۆکە تێکشکاوەکە رزگارکراون.