22
زووم..
سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند، لە تورکیا سەلامەتی کار بونی نییە و تائێستا حکومەت نەیتوانیوە رێگریی بکات لە گیانلەدەستدانی کرێکاران.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى قەرار، ئۆزگور ئۆزال راشیگەیاندووە، لەماوەى 22 ساڵى فەرمانڕەوایی دەسەڵاتی ئاک پارتی 34 هەزار کرێکار لە تورکیا و باکووری کوردستان لەسەر کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە بەوەی ئەوەی سەلامەتی کاریان نەبووە.
سەرۆکی جەهەپە دەشڵێت، لەم سەردەمەدا کە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووە لە وڵاتانی دیکە گیانلەدەستدانی کرێکاران روونادات و پێویستە لە تورکیا رێکاری توندتر بۆ سەلامەتی کرێکاران بگیرێتەبەر.