زووم..
دارستانەکانی بەڕووی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانێکە لەژێر گوشاری زۆری لەوەڕاندنی لەڕادەبەدەری ئاژەڵان و گۆڕانی کەشوهەوادان، بەو هۆیەشەوە پلانی چاندنی داربەڕوو جێبەجێ دەکرێت.
ئەم دارستانانە کە یەکێک لە گەورەترین و بەنرخترین دارستانەکانی زنجیرەچیای زاگرۆسن، رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و کۆنترۆڵکردنی بەبیابانبوون.
سەمانە نەزەری، شارەزای بواری دارستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئەبرار دەڵێت: چاندنی دار بەڕوو یەکێکە لە هەرزانترین و کاریگەرترین رێگاکانی ژیاندنەوەی دارستانەکان.
پلانی چاندنی دار بەڕوو و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێی وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەک چارەسەرێکی بەردەوام بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو دارستانانە جێبەجێ دەکرێت.
تۆوی دارە تەندروستەکان کۆدەکرێنەوە و بە دەست یان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە زەویدا دەچێنرێن.