زووم..
لە سێ رووداوی هاتوچۆی جیادا لە دهۆک و چەمچەماڵ و هەولێر، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا، هەر پێنج کەسەکەش ئەندامی دوو خێزان بوون و کەسێکیش برینداربوو.
زوومى دهۆک دەڵێت، شەوى رابردوو لەسەر رێگاى دهۆک – شەنگال بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
دەشڵێت، ئەو کەسانەى گیانیان لە دەستداوە، ئەندامى یەک خێزانن و رووداوەکەیان لە جۆرى وەرگەڕان بووە.
هاوکات تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، درەنگى شەوى رابردوو لە رووداوێکى هاتوچۆدا خوشک و برایەک گیان لەدەستدا.
دەشڵێت، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان 38 ساڵ و 39 ساڵە، کوڕەکە ژیانى هاوژێنى پێکهێناوە و باوکی چوار منداڵە.
هەروەها، بەیانى ئەمڕۆ رووداوێکى هاتوچۆ لەسەر شەقامى 120 مەترى هەولێر لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا و بەوهۆیەوە شۆفێرى یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان برینداربوو.