17
زووم..
کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات لە سبەینێوە کەشێکی باراناوی ناوچەکانی رۆژاوا و باکووری رۆژاوای عێراق بگرێتەوە و هەینی و شەممەش بارانێکی باش لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێ.
بەگوێرەی کەشناسی، رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو شەپۆلی بارانبارینەکە تەواوی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان زۆرترین بڕی باران دەبارێ.
پێشبینیشی کردووە، لەگەڵ بارانبارینەکەدا خێرایی باش زیاد بکات و لە هەندێک ناوچەی عێراق خۆڵبارینیشی لەگەڵ بێت.