زووم..
وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سوریا لە وەڵامی لێدوانی کاربەدەستانی ئێراندا گوتی: تاران نابێت هەوڵی بڵاوکردنەوەی پشێوی لە سوریا بدات و پێویستە رێز لە ئیرادەی گەل و سەروەریی نەتەوەیی سوریا بگرێت.
ئەسعەد حەسەن ئەلشەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سوریا، ئاماژەی بە ناوی هیچ بەرپرسێکی ئێرانی نەکردووە، بەڵام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئێران دەبێ رێز لە ئیرادە و خەڵک و ئاسایشی سووریا بگرێت. هۆشدارییان پێدەدەین لە بڵاوکردنەوەی ئاژاوەگێڕی لە سووریا و بەرپرسیاریان دەزانین لە دەرئەنجامەکانی لێدوانەکانی ئەم دواییەیان.
رۆژی یەکشەممە، عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، کە گەنجانی سوریا “هەڵدەستن و بە خۆڕاگری و قوربانیدان ناوچە داگیرکراوەکان رزگار دەکەن”، ئەم کارە لە سوریا رەنگە کاتێکی زۆر بخایەنێت، بەڵام ئەنجامەکەی بە دڵنیاییەوە روودەدات.