22
زووم..
عەبدولڕەزا فولادوەند، سەرۆکی رێکخراوی بزووتنەوەی خوێندەواریی ئێران رایگەیاند، 18 ملیۆن کەس لە ئێران نەخوێندەوارن، 450 هەزار خوێندکاری قۆناغی سەرەتایی وازیان لە خوێندن هێناوە و پێنج هەزار قوتابخانەش هەن تەنها یەک قوتابیان تێدایە.
فولادوەند لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی رۆزگار دەڵێت، پێنج هەزار قوتابخانەی یەک خوێندکاری لە ناوچە بێبەش و پەراوێزەکاندا هەن.
بە گوتەی فولادوەند، هەژاری و کێشە کلتوورییەکان کاریگەریی زۆریان لەسەر وازهێنان لە خوێندن هەیە و بەرزترین رێژەی نەخوێندەواری لە پارێزگا سنوورییەکانی وەک بەلووچستانە، بۆیە پێویستە قوتابخانە دروست بکرێت، ئاستی هۆشیاریی خەڵک بەرزبکرێتەوە و شەڕ لەگەڵ نەخوێندەواری بکرێت.