20
زووم..
بڕیارە لە کۆنگرەی داهاتووى ئاک پارتی، چەند پەرلەمانتارێک و سەرۆکشارەوانی پارتەکانی دیکە بچنە ئاک پارتییەوە.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى یەنی شەفەق، لە ئێستادا ئاک پارتی ئامادەکاری بۆ چوارەمین گەورە کۆنگرەى ئاسایی پارتەکەی دەکات، کە بڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی ئایندە بەڕێوەدەچێت و بە گوێرەى زانیارییەکان، چوار پەرلەمانتاری پارتە سیاسییەکانی دیکە دەچنە نێو ریزەکانی ئاک پارتییەوە.
لە درێژەى هەواڵەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، بەدەر لەو چوار پەرلەمانتارە 12سەرۆکشارەوانیش دەچنە نێو ئاک پارتییەوە.
لە چەند رۆژى رابردوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاک پارتی و سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئاک پارتی بەهێزتر دەبێت و لە هەڵبژاردنى داهاتوودا دەنگەکانمان زیاددەکات.