18
زووم..
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، بە مەبەستی هاوکاریکردنی بونیادنانەوەى ژێرخانی سوریا و چارەسەرکردنی کێشەى کارەبا لەو وڵاتە، بەم نزیکانە وەزارەتەکەیان شاندێکی پسپۆڕ دەنێرنە سوریا.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى میلاد، ئەڵپەسڵان بایرەکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا راشیگەیاندووە، حکومەتى تورکیا ئامادەیی نیشانداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە سوریا.
بەگوێرەى هەواڵەکە، بەهۆی شەڕی ناوخۆوە لە زۆربەی شارەکانی سوریا کێشەی بێکارەبایی هەیە.
پێشتر وەزیری گواستنەوە و ژێرخانى تورکیا رایگەیاند، وەزارەتەکەیان شاندێکیان بۆ فڕۆکەخانەى دیمەشق و حەلەب ناردووە تاکوو کێشە تەکنیکییەکانی فڕۆکەخانەکانی سوریا چارەسەر بکەن.