63
مانشێتی بەشێک رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمرۆ سێشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2022
دەیلى ئێکسپرێس
- بەهۆى خراپی کەرتى تەندروستى زیاتر لە پێنج هەزار نەخۆش لە بەریتانیا، بۆ چارەسەر چوونەتە دەرەوەى وڵاتەکە
- پێدەچێت دووشەممەى داهاتوو حکومەتى تورکیا بڕیارى راگەیاندنى شەڕ دژى کوردى سوریا بدات
- پوتین بەنیازە دووبارە هێرش بۆسەر خێرسون دەستپێبکاتەوە
دەیلى تەلەگراف
- وەزارەتى تەندروستى بەریتانیا 1.3 ملیار پاوەند بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانەکانى کۆرۆنا تەرخان دەکات
- ریشی سوناک سورە لەسەر قەدەغەکردنى تۆڕبابینى هەوایی لە کەنار دەریاکان، بەشێک لە پەرلەمانتارانی پارتى پارێزگارانیش لێی یاخى دەین
- ئیلۆن مەسک، نیازى راگەیاندنى شەڕى دژى کۆمپانیاى ئاپڵ هەیە، گومانى هەیە ئایفۆن دەنگى ئازاد لە ئاپەکەیانەوە دەدزرێت
تایمز
- وەزیرى ناوخۆى بەریتانیا پلانى هەیە ئەو کۆچبەرانەى وڵاتەکانیان ئاسایشی سەلامەتە دیپۆرتیان بکاتەوە، یەکێک لەوانە ئەلبانیایە
- لە بەریتانیا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاگاداردەکرێنەوە منداڵان لە ناوەرۆکى “خراپ” بپارێزن
- ئەمڕۆ ئینگلتەرا و وێڵس پێکەوە یارى دەکەن، بەرپرسانى هەردوو یانەکە هۆشدارى پێکدادانى هاندەرانیان دەدەن
گاردیان
- ریشی سوناک هۆشدارى کۆتاییهاتنى پەیوەندییەکانى بەریتانیا و چین دەدات، بەهۆى وەڵامدانەوەى توندى پەکین بەرامبەر خۆپیشاندەران
- هەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەک لە بەریتانیا ناوەرۆکى رەگەزپەرستى بلۆک نەکەن سزا دەدرێن
- سێ کۆچبەر لە نەیجیریاوە بۆ ماوەى 11 رۆژ لەسەر نوکى کەشیتیەک بوون بۆ گەیشتنە ئەوروپا، بەڵام لە کەناراوەکانى ئیسپانیا دەستگیرکران