زووم..
ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئیدارەی نوێی سوریا لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی وڵاتەکە گەیشتە رێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپەکان و بوونیان بە بەشێک لە وەزارەتی بەرگری.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەحمەد شەرع لەگەڵ سەرکردەی بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان، هەردوولا رێککەوتن سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی بەشدار لە شۆڕشی سوریا هەڵبوەشێنرێنەوە و لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری سوریا کۆبکرێنەوە.
ئەحمەد شەرع پێشتر رایگەیاندبوو، رێگە بە بوونی هیچ گرووپێکی چەکدار لەسەر خاکی سوریا نادرێت و پێویستە چەک تەنها لە دەستی حکومەتدا بێت.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەحمەد شەرع لەگەڵ گرووپەکانی نێو دەستەی تەحری شام بووە و هیچ سەرکردەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆبوونەوەکەدا بەشداری نەکردووە.