36
زووم..
تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی لە باکوری رۆژئاوای تورکیا روویدا، بەهۆیەوە 12 کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
ئیسماعیل ئۆستائۆغڵو، پارێزگاری باڵەکسیر بە کەناڵی ئێن تی ڤی لایڤی وڵاتەکەى گوتووە، تەقینەوەکە لە ناوچەى کاریسی سەر بە پارێزگاکەیان بووە، بووەتە هۆی کوژرانی 12 کەس.
گوتووشیەتی، تەقینەوەکە دوورە لە رووداوی تێکدەرانەی نەخوازراو، داواشیان لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان کردووە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن.