زووم..
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە زوومی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریداوە مووچەی مانگی دوانزە و تەواوکاری مووچەی مانگی یانزە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
سەرچاوەکە بە زوومی گوت، ئەو بڕە پارەیەی بەغداد رەوانەی دەکات، زیاتر لە یەک تریلیۆن دینارە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو رەوانە دەکرێت.
لە ئەگەری گەیشتنی پارەکەی بەغداد، حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی پێویستی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 لەبەردەستدا دەبێت.
پێشتر حکومەتی عێراق بڕیاریدابوو سێ گوژمەی 761ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاساوی کورتهێنان ئامادە نەبوو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات تاوەکو ئەو کاتەی بەغداد بڕیاریدا بە شێوەی موناقەلە کورتهێنانەکە پڕ بکاتەوە.