زووم..
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا هەوڵێک هەیە بۆ رێگرییکردن لە ئەنجامدانی دیدارەکانمان لەگەڵ ئۆجالان.
تونجای بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە کاتی پێشکەشکردنی گوتاری هەفتانەى فراکسیۆنی پارتەکەى، رایگەیاند: پێداگرییەک لەئارادا هەیە بۆئەوەى گۆشەگیریی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان هەڵنەگیرێت و دیدارەکان ئەنجامنەدرێت.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەى بۆ ئێمە گرنگ بێت لەو سەردانە، پەیامەکانی ئۆجالانە بۆ پێشخستنى پڕۆسەکە و ئاشتەوایی.
راشیگەیاند، هەر جارێک بیانویەک بە ئێمە دەڵێن، تاکوو نەتوانین سەردانی ئۆجالان بکەین و پێمان دەڵێن لە رۆژەکانی داهاتوودا سەردانەکەتان بۆ رێکدەخەین.
لە درێژەى گوتەکانییدا بەکرهان راشیگەیاند: تائێستا حکومەتى تورکیا وەڵامی داواکاری ئێمەى بۆ سەردانی ئیمراڵی نەداوەتەوە و چاوەڕێی وەڵامین. پێویستە واز لەو دواخستنە بهێنن و بە زووترین کات ئەو سەردانە سازبکرێت.