25
زووم..
لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکانی تورکیا و گرووپەکانی لە ناوچەکانی رۆژاڤا، ئەمریکا و هاوپەیمانان دەیان بارهەڵگر چەک و تەقەتەمنیان بۆ رۆژاڤا ناردووە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ماوەی چەند رۆژێکە، هاوپەیمانان بە فڕۆکە و هەروەها لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە، دەیان بارهەڵگر چەک و تەقەمەنییان گەیاندووەتە رۆژاڤای کوردستان.
ئەم چەکانە بە چەند کاروانێکی جیاواز گەیەنراونەتە رۆژاڤا، دوو کاروانیان 60 بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی سەربازی لەخۆگرتووە، کاروانێکی دیکە لە 27 بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکهاتووە.
تەقەمەنییەکان گەیەنراوەنەتە بنکە سەربازییەکانی حەسەکە و کێڵگەی نەوتی عومەر و کارگەی غازی کۆنیکۆ لە دەوروبەری دێرەرزوور.