زووم..
رۆژنامەی تورکیا بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی کابینەکەیدا گوتوویەتی، لەدوای نەمانی تیرۆر، کورد، عەرەب و تورک پێکەوە لەباوەش دەگرین.
رۆژی دووشەممە 23-12-2024 ئەردۆغان لەگەڵ وەزیرانی کابینەکەی کۆبوویەوە و بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی تورکیا، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و پەکەکە کراوە.
رۆژنامەکە دەڵێت سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەکە گوتوویەتی، “ئەمڕۆ یان سبەی لە بەڵای تیرۆر رزگارمان دەبێت و ئەو دیوارە دەروخێنین، ئەوجا کوردەکان، عەرەب و تورکەکان بە یەکەوە لەباوەش دەگرین.”
لەدوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە سەرەتای ئەم مانگەوە، تورکیا بە هاوکاری گروپە چەکدارەکانی نزیکی لە سوپای نیشتمانی سوریا هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و رۆژاڤا دەستپێکردووە.
لەو هێرشانەدا گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دێرەزوور و مەنبجیان داگیرکردووە و شەڕی قورسیش لە کۆبانێ هەیە و هەسەدە بەرگری سەخت دەکات.