زووم..
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، هەر پرۆژەیەک بۆ بەئیسلامیکردنی سوریا، هەڕەشە لە شوناسی فرەچەشنی کلتووری و ئاینیی وڵاتەکە دەکات.
عەبدی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی حوڕە، هۆشداری دەدات لەهەر پرۆژەیەک بیەوێت سوریا بەئیسلامی بکات، داواش دەکات، داهاتووی سوریا لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانیی نێوان هەموو ئاین و پێکهاتەکان دابمەزرێنرێت.
عەبدی گوتوویەتی، ئەوان چارەسەری ئاشتییانەیان بۆ سوریا دەوێت و کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ تەحریر شام دەکەنەوە بۆ ئەوەی هیچ پێکدادانێک لەنێوانیاندا روونەدات.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە باسی لەوە کردووە، هێشتا دانوستانیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا نەکردووە و بەڵام کاری لەپێشینەیان لەئێستادا، فەراهەمکردنی کەشێکە تێیدا هەموو پێکهاتەکانی سوریا پارێزراو بێت.