زووم..
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە زوومی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، وەزیرە کوردەکان داوای ناردنی 320 ملیار دینار وەک قەرز بۆ هەرێمی کوردستان لە سودانی دەکەن.
دوێنێ دووشەممە، دوو سەرچاوەی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە زوومیان گوت، سودانی پەیامێکی لەڕێی بەنگین رێکانى، وەزیرى ئاوەدانکردنەوەوە بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان ناردووە و گوتوویەتى، تێبینییەکانى تەیف سامى چارەسەر نەکەن ساڵى داهاتوو یەک دینار نانێرن.
سەرچاوەکان گوتیشیان، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستى مووچەى مانگى 12 بەدەستکارییەوە پێشکەشی وەزارەتی دارایی عیراق دەکات، سودانیش دڵنیایی داوە مووچەى مانگى 12 خەرج دەکەن، بەڵام پارەکە نانێرن لە بانکێک دایدەنێن، تا ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان داهاتى نانەوتییان بۆ دەنێرێت.