22
زووم…
سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی لە هێرشەکانیان بەردەوامن و ئەمشە و چەند گوند و ناوچەیەکی رەقەیان بۆردومان کرد.
بەشێک لە بۆردومانەکان گوندی تەروازەیان لە ناحیەی سلوک لە دەوروبەری رەقە گرتووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند لە شەڕ و پێکدادانەکان ناوچە جیاوازەکانی رۆژاڤا16 شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە.
هەسەدە دەڵێت، ئەو شەڕڤانانە لە شەڕ و پێکدادانەکانی دێرەزوور و مەنبج و رەقە و ناوچەکانی رۆژاڤا خۆیان کردووەتە قەڵغان و بەخوێنی خۆیان ناوچەکانیان پاراستووە و پلانەکانی تورکیا و گرووپەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە.