30
زووم..
سەدان هاووڵاتی کریستیان لە دیمەشقی پایتەخت رژانە سەر شەقامەکان و دژی سوتاندنی داری کرسمس خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
دوای ئەوەی ژمارەیەک چەکدار لە شاری سەقیلیە لە پارێزگا حەما دارێکی گەورەی کریسمسیان لە ناوەندی شارەکە سوتاند، کریستیانەکان دەستیان بە ناڕەزایی و خۆپیشاندان کرد.
لە دیمەشق دەیان هاووڵاتی رژانە سەر شەقامەکان و داوایان کرد رێگەیان پێبدرێت ئازادانە بۆنە و یادەکانیان پەیڕەوبکەن، بە ناوی ئەوەی ئەو رووداوانە مامەڵەی تاکە کەسین، مافەکانیان پێشێل نەکرێت.
هەرچەندە چەکدارەکان ناسنامەی خۆیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەکانی روانگەی سوری، سەر بە گرووپی ئەنسار تەوحیدن.