122
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ سێشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2022
شەرقولئەوسەت
- سودانی لە ئێرانە، بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێـمی کوردستان، چالاکی پارتە نەیارە کوردیەکان لە خشتەی کاردایە
- ئێران راپرسی لەبارەی سیستەمی وڵات رەتدەکاتەوە
- ئۆپراسیۆنی زەمینی تورکیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی سوریا، چاوەرێی یەک ئاماژەی ئەردۆغانە
سەباح
- عێراق لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی 163هەمین دایە، بۆ وەرگرتنی بەرتیل
- زیادکردنی موچەی خانەنشینان بابەتێکە بۆ رازیکردنی شەقامی عێراقی، ساڵانە ترلیۆنێک دینار لەسەر حکومەت زیاد دەبێت
- دۆسیەی ئاو، ئاسایش و سنورەکان لە دۆسیەکانی سودانی دەبن لە تاران
زەمان
- چوارچێوەی هەماهەنگی رەتی دەکاتەوە دەستکەوتێکی وزاری بدرێت بە ئێزیدییەکان
- دزێک رێز لە دەوڵەت دەگرێت بە گێراندنەوەی بەشێک لە پارەی دزراوی دەستەی باجەکانی عێراق
- خوشکەزایەکی خامەنەئی بە هۆی ئیدانەکردنی هەڵسوکەوتى ئێران دەستگیردەکرێت
قودسی عەرەبی
- هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی سوریا..لە نێوان پشتگیری روسیا و رەتکردنەوەی ئەمریکایە
- ئازادکردنی تۆمەتبارێكی “دزی سەدە” لە عێراق هەرا دەنێتەوە، بەشێک لە چاودێران گومان دەکەن لە ئازادکردنەکە
- یونسێف: نیوەی دانیشتووانی عێراق ئاوی پاکیان بۆ خواردنەوە دەستناکەوێت