زووم..
رۆژنامەی زە تایمزی بەریتانی دەڵێت، ئێران دەیەوێت بە رێگای ئاسمانی چەک و پێداویستیی سەربازی بۆ حزبوڵای لوبنان بنێرێت و ئێستا خوێندنەوە بۆ هەنگاوە دەکات.
رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد و کەمبوونەوەی هەژموونی ئێران لە سوریا، تاران دەیەوێت بەردەوامی بە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بدات، بەتایبەت گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە وڵاتەکە لە عێراق و یەمەن و لوبنان.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، سوریا لە رابردوودا رێڕەوێکی وشکانی بووە بۆ گەیاندنی چەکی ئێران بە حزبوڵا و ئێستا ئێران بیر لە رێگای ئاسمانی دەکاتەوە.
رۆژنامەی تایمز دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و بەیروت دەستیانپێکردووەتەوە بەبێ ئەوەی بە ئاسمانی سوریادا تێپەڕن، ئەمەش وادەکات بەیروت ببێتە ناوەندی سەرەکیی هاوکارییە سەربازییەکانی ئێران بۆ حزبوڵا.