پێش یارییەکەیان بەرامبەر موسڵ لە جامی عێراق، سەمیر بابۆ راهێنەری یانەی هەولێر هەڕەشەی دەست لە کارکێشانەوە دەکات.
سەمیر بابۆ راهێنەری یانەی هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن گوتی: ئەم ماوەیە خراپترین کاتە بۆ ئامادەکارییەکانمان، چونکە بێسەرو بەرییەکی زۆر بە یانەکەمانەوە دیارە.
گوتیشی: پرسی هەڵبژاردن بۆ دەستەیەکی نوی بۆ یانەی هەولێر، زەرەری زیاتر بوو بۆ یانەکەمان، چونکە نزیکەی سێ مانگە پێشەکی گرێبەستی یاریزانان و ٥٢ رۆژە مووچەی یاریزانەکان نەدراوە.
ئاماژەی بەوەشدا: بەرپرسانی یانەکە لەبری ئەوەی بێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دارایی، بە پێجەوانەوە بارەگای یانە جمەی دێت لەو کەسانەی خۆیان دەپاڵێون بۆ پۆستی سەرۆکی یانەکە،
لە کۆتاییدا راهێنەرەکەی هەولێر باس لەوە دەکات: گریانم دێت بۆ ئەم شارە و هاندەرانی یانەکە کە هەموو کات لەگەڵمانە، بۆیە یاریمان بەرامبەر موسڵ دوا یارییم دەبێت لەگەڵ یانەی هەولێر.