22
زووم…
شەوی رابردوو ئەندامێکی کۆماندۆی یەکێتی تەقەی لە کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی کرد و برینداری کرد، زوومیش زانیویەتی تەقەکەرەکە دەستگیر کراوە.
دوێنی شەو لە نزیک باخی بەختیاری لە سلێمانی لە رووداوێکی تەقەکردندا کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی برینداربوو، دواتر دەرکەوت تەقەکەرەکە ئەندامێکی کۆماندۆی یەکێتییە و بەهۆی دەمەقاڵێوە تەقەی لە کارمەندەکەی ئاسایش کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، دوای رووداوەکە بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و دۆخی تەندروستی جێگیرە کە فیشەک بەر قاچی کەوتووە ، تەقەکەرەکەش دەستگیر کراوە.