زووم..
دوو سەرچاوەى باڵا بۆ زووم ئاشکرایان کرد، کە تا سبەى مووچەى مانگەکانى 11 و 12 یەکلایى دەکرێنەوە، هەروەها باسیان لەوە کرد، کە ئەگەر هەرێمى کوردستان پابەند نەبێت، عێراق ساڵى داهاتوو پارە نانێرێت.
بە گوێرەى دوو سەرچاوەکە، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزاریی ئابوورى عێراق بڕیار لەسەر مووچەى مانگەکانى 11 و 12 دەدرێت، کە تەیف سامى و شاندى هەرێم لە کۆبوونەوەکە بەشدار دەبن
هەر بە گوێرەى سەرچاوەکان، شاندى هەرێم لیستى مووچەى مانگى 12 بە دەستکارییەوە پێشکەش دەکات و دواى ئەوە بڕیار لەبارەیەوە دەدرێت.
دوو سەرچاوەى باڵاکەى زووم باسیان لە هەڵوێستى محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیران کرد و ئاشکرایان کرد، کە پەیامێکى بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان ناردووە، کە سودانى پەیامەکەى لەڕێی بەنگین رێکانى وەزیرى ئاوەدانکردنەوەوە ناردووە.
دوو سەرچاوەى باڵا ئاشکرایان کرد، کە سودانى گوتویەتى، هەرێمى کوردستان تێبینییەکانى تەیف سامى جێبەجێنەکات، ساڵى داهاتوو یەک دینار نانێرین، هەروەها سودانى دڵنیایی داوە مووچەى مانگى 12 خەرج دەکەن، بەڵام پارەکە نانێرن تا هەرێم داهاتى نانەوتیمان بۆ دەنێرێت.
دوو سەرچاوەى باڵا ئەوەشیان ئاشکراکرد، کە سودانى گوتویەتى، مووچەى مانگى 12 لە بانکێک دادەنێن.
دوو رۆژە شاندێکى دارایی هەرێمى کوردستان لە بەغدادن و لەگەڵ شاندى دارایی عێراق لە گفتوگۆدان، ئەوەش بۆ یەکلاکردنەوەى چارەنووسى مووچەى مانگەکانى 11 و 12ـى ئەمساڵ.