زووم…
رۆژنامەى ئەخبارى لوبنانى لە بەرپرسێکى گروپە شیعەکانەوە گواستییەوە، گروپەکان رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی سودانی کردووە بۆئەوەی هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل رابگرن و لە دوورەوە و بەبێ دەستێوەردان تەماشای دۆخی سوریا بکەن.
سەرکردەیەکی بزووتنەوەی نوجەبا بە رۆژنامەکەى گوتووە، رێکەوتنێک لەنێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و گروپەکانی بەرەی مقاوەمە کراوە، کە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل رابگرن، کە ناوە ناوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامیان دەدا.
دەشڵێت، بەگوێرەى رێککەوتنەکە گروپە چەکدارییەکانى عێراق لە دوورەوە چاودێری دۆخی سوریا دەکەن و دەستوەردانی لە کاروبارەکەیدا نەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران لە بڕیاردان ئازادی کردوون کە چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەن، لە ئێستادا گروپەکان پابەندی رێکارەکانی حکومەتی عێراقن، بەتایبەت دوای رووداوەکانی سوریا.