20
زووم…
کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەمڕۆ شایستەی مانگی حەوت و هەشتی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
لەبارەی مووچەی مانگی 10ـی مامۆستایانی گرێبەست کە بەگوێرەى بڕیارى پێشترى حکومەت دەبوو شەممەى رابردوو لەگەڵ وەزارەتى پەروەردە دابەشبکرایە، کارۆخ عەبدوڵا بە زوومی راگەیاند، وەزارەتی دارایی پێیگوتوون لە هەوڵدان سبەی یان رۆژانی دیکەی ئەم هەفتەیە مووچەکە دابەشبکرێت.
پێشتر شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگەکانى 7 و 8 لە سلێمانى دابەشکراوە، ئەمەی بڕیارە دابەشبکرێت تایبەتە بە مامۆستایانی گرێبەست لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک.