28
زووم…
ئاسایشی رۆژاڤای کوردستان رایگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پشکنینی ئاسایش لە گوندەوارەکانی حەسەکە و دێرەزور و بەهۆیەوە دوو کارمەندی ئاسایش برینداربوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئاسایش، داعش لە رێگای دوو ئۆتۆمبێلەوە هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پشکنینی ئاسایش لە شاری شەدادی لە باشوری حەسەکە و بەهۆیەوە دوو کارمەندی ئاسایش برینداربوون.
هاوکات داعش هێرشێکی دیکەی کردە سەر خاڵێکی پشکنین لە گوندەوارەکانی دێرەزوور و هێرشەکە تێکشکێندرا.
هاوکات لەگەڵ ئەم جموجوڵانەى داعش، هێرشی سوپای تورکیا و گروپەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر رۆژاڤا بەردەوامی هەیە.