زووم..
رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، سەرۆکى دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، ناسراو بە مۆساد، دوای هێرشەکانى حووسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل پێشنیازی بۆ نەتانیاهۆ کردووە، راستەوخۆ هێرش بۆ سەر ئێران ئەنجامبدرێت.
رۆژنامە یەدیعوت ئەحرەنووتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دەیڤد بەرنیاع، سەرۆکى مۆساد، پیشنیازێکى خستووەتە بەردەست بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوزیرانى ئیسرائیل، دوای هێرشەکانى رۆژانى رابردووى حووسییەکان، راستەوخۆ هێرش بۆ سەر ئێران ئەنجامبدرێت.
بەگوێرەى رۆژنامەکە، بەرنیاع بە نەتانیاهۆی گوتوە، سەری کێشەکە ئێرانە نەک سەنعای پایتەخت، بۆیە پێویست دەکات ئیسرائیل ئەو هێرشە ئەنجامبدات.
ئەو پێشنیازەى سەرۆکى موساد دوای پەیامە ڤیدیۆییەکەى نەتانیاهۆ دێت، کە گوتبوی بە توندی رووبەڕووی حوسییەکان دەبنەوە.
هێرشە مووشەکییەکانى 20ـی ئەم مانگەى حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر تەلئەبیب، بووە هۆی برینداربوونی 16 کەس، هێرشە ناڕەزایی و توڕەیی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلی بەدواداهات.