زووم..
شاندێکی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو رۆژە لە بەغدادن و دەیانەوێت لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق باس لە تەواوکاری مووچەی کۆتایی ساڵ بکەن و حکومەتی هەرێمیش داوای قەرزی دیکەی کردووە.
شاندەکە لە بەڕێوەبەری ژمێرکاری و راوێژکاری دارایی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون، لە پلانیاندایە ئەمڕۆ چاویان بە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بکەوێت و تێیدا باس لە لیستی مووچە و تەواوکارییەکانی مووچەی مانگەکانی کۆتایی ساڵ بکەن، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆش ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق کۆدەبێتەوە و تێیدا تاوتوێی دۆسییە داراییەکان دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە زوومی بەغداد گواستیەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای 320 ملیار قەرزی کردووە بۆ ئەوەی کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە، بەڵام دیار نییە لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باس دەکرێت یان نا.