25
زووم…
بەڕێوەبەری بەندەر و فڕۆکەخانەکانی کیش لە باشووری ئێران رایگەیاند: دوای دامەزراندنی گەشتی راستەوخۆ لە کیشەوە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، رێژەیەکی بەرچاوی گەشتیارانی عێراقی لە دوورگەی کیش زیادبووە.
عیزەتوڵڵا محەمەدی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئەبرار دەڵێت: لە مانگی رابردوودا، 48 گەشتی ئاسمانی ئەنجام دراوە که چوار هەزار و 778 گەشتیاری هەرێمی کوردستان و عێراقیان هێناوەتە کیش.
هەروەها بەهۆی جەماوەری زۆری گەشتیاره عێراقی و کوردەکان، هەفتەی رابردوو گەشتێکی راستەوخۆ لە هەولێرەوە بۆ کیش دامەزراوە و پێشبینی دەکرێت هاتنی گەشتیاران زیاتر ببێت.
فڕۆکەخانەی کیش یەکێکە لە فڕۆکەخانە مۆدێرنەکانی ئێران و ساڵانە توانای وەرگرتنی 6 ملیۆن گەشتیاری هەیە.