16
زووم…
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لە بۆردوومانی هێزەکانی تورکیا بۆسەر گوندەوارەکانی کۆبانێ، دایک و کچێک گیانیان لەدەستدا.
هەسەدە لە تیلیگرام بڵاویکردەوە، تورکیا گوندی جەعدەی بۆردوومان کردووە، کە دەکەوێتە باشووری کۆبانێ، لە بۆردوومانەکەدا کچێکی 12 ساڵان و دایکی کوژراون.
ماوەی دوو هەفتەیە تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی گوندەوارەکانی کۆبانێ، کە بەهۆیانەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و زیانێکی زۆر بە موڵک و ماڵەکانیان گەیشتووە.