زووم…
چەند بەرپرسێکی ئیسرائیل بە دەستەی پەخشی وڵاتەکەیان راگەیاند، تاوتوێی یارمەتیدانی کوردانی باکوری سوریا دەکەن بە رێگای ناسەربازی.
بەگوێرەی زانیاری ئەو بەرپرسانە، ئیسرائیل نیگەرانە لە نیازی تورکیا و ئەو ئۆپراسیۆنە بەرفراوانەی دەیەوێت لە رۆژئاڤای کوردستان دژی کوردەکان بەرپایبکات.
لێدوانەکانی ئەو بەرپرسانە دوای کۆبوونەوەکەی ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دێت کە باسیان لەوە کرد پێویستە هەموو گرووپە چەکدارەکان هەڵبوەشێنرێنەوە و چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن، لەنێویشیاندا هێزە کوردییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا فیدان جەختی لەوە کردەوە، یەکینەکانی پاراستنی گەل و پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ پێگەیەکیان لە داهاتووی سوریادا نابێت.