زووم…
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێت، لە کاتی گرتنەدەستی دەسەڵات کۆتایی بە جەنگی ئۆکراین و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت.
دۆناڵد ترەمپ لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەشداری ئەمریکا لەو جەنگە دەرەکییانە رادەگرێت کە لە رابردوودا وڵاتەکە بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕانە تێوەیان گلاوە.
گوتیشی، گۆڕانکاریی گەورە لە ئەمریکادا دەکات و رێگریش لە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانیی سێیەم دەکات.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا گەورەترین پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە مێژووی وڵاتەکەدا دەستپێدەکات و بۆ هەمیشە کۆتایی بە کۆچیی نایاسایی بۆ وڵاتەکە دەهێنێت.
هەروەها دووبارە ئەمریکا بوونیاد دەنێتەوە و سوپای ئەمریکا دوای ساڵانێک لە بەرگری لە وڵاتانی دیکە، دەگەڕێنێتەوە بۆ بەرگری لە سنوورەکانی ئەمریکا.