زووم…
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بەگوێرەی دواین ئامار، بەشداریی فەرمانبەران لە هەژماری من زیادیکردووە، ئێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لەڕێی هەشت بانکەوە لە هەژماری من تۆمارکراون.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من کۆبووەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دارایی کە دوای کۆبوونەوەکە بڵاویکردووەتەوە، کارتی بانکی بۆ 318 هەزار فەرمانبەر دەرکراوە، 221 هەزار فەرمانبەر لەو ژمارەیە لەرێی ئامێرەکانی ئەی تی ئێمەوە مووچەکانیان وەردەگرن.
لەکاتێکدا مانگی رابردوو 191 هەزار مووچەخۆر بە دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرتووە، واتە بۆ ئەم مانگە لەسەدا 15 وەرگرتنی مووچە لەرێی ئامێرەکانەوە زیادیکردووە.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، بۆ مانگی یەک سەرجەم فەرمانبەرانی شارستانی لە پارێزگای هەولێر بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن.