23
زووم..
ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە رایگەیاند، بۆ پاراستنی مافی کورد دەیانەوێت بە یەک شاندى کوردى بچنە دیمەشق و لە دانوستانی سوری – سوریدا یەک تێڕوانینی کوردی هەبێت.
بەرپرسەکەی پەیەدە لێدوانی بۆ زووم دا، لەبارەی بەدەمەوەهاتنی ئەنەکەسە بۆ هەوڵەکانی یەکڕیزیی کورد قسەی کرد، رایگەیاند، پێویست ناکات هیچ لایەنێکى کوردیی خۆی بکات بە نوێنەر و پارێزەرى تورکیا، پێشمەرگەى رۆژیش سەر بە هێزێکى سیاسییە کە دژى ئیدارەى خۆسەرە، ئەوەشی دژی ئیدارەی خۆسەر بێت بەرگریی لێناکات.