دوای بایکۆتکردنی خولەکانی کوردستان لەلایەن ناوبژیوانانەوە، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ٧٢ کاتژمێر مۆڵەت دەدات بە ناوبژیوانان بۆ شکاندنی بایکۆتەکەیان.
لە سەرەتای ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستانەوە ناوبژیوانانی سلێمانی و بەشێک لە ناوبژیوانانی شارەکانی دیکەی کوردستان بایکۆتی بەڕێوەبردنی خولەکانی کوردستانیان کردووە، لە دوا بڕیاریدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ٧٢ کاتژمێر مۆڵەت دەداتە ناوبژیوانان تا بگەڕێنەوە بۆ بەڕێوەبردنی خولەکانی کوردستان.
سەرچاوەیەک لە ناوبژیوانانی سلێمانی بە زوومی راگەیاند: وەفدێکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەردانی ناوبژیوانانی سلێمانییان کردووە بۆ شکاندنی بایکۆت و گەڕانەوەیان بۆ کارەکانیان، بەڵام ناوبژیوانانی سلێمانی سوورن لەسەر بایکۆت کردن تا سەرجەم شایستە داراییەکانییانی وەرزی رابردوو وەردەگرن.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لە کۆبونەوەکەدا سێ خاڵمان داوە بە بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، یەکەمیان وەرگرتنی سەرجەم شایستە داراییەکانی وەرزی رابردوو، ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناوبژیوانان، هەروەها سزانەدانی ناوبژیوانان دوای گەڕانەوەیان بۆ کاری ناوبژیوانیەتی.