زووم..
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی، تیرۆرستان و تاوانکاران ناگرێتەوە، بەڵکو دانراوە بۆ ئەو کەسانەی قابیلی گۆڕانن، نەوەک ئەو کەسانەی دەستیان بە خوێنی عێراقییەکان سوورە.
ئەحمەد مەشهەداری، ئەندامی لیژنەکە لەوبارەیەوە بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لە یاسا گرنگەکانە، دانراوە بۆ ئەوانەی دەکرێت چاکسازییان تێدا بکرێت، بەگوێرەی ئەم یاسایە کەسانی بێتاوان ئازاد دەکرێن، نەوەک ئەوانەی دەستیان بە خوێنی هاووڵاتییان سوورە.
پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی، لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیاسا مشتومڕهەڵگرە دواخراوانەیە کە لەنێو پەرلەمانی عێراق دژی زۆرە، مەشهەدانی دەڵێت، لەنێو پەرلەماندا بەربەستی راستەقینە لە بەردەم ئەو پرۆژەیاسایەدا هەیە.