زووم..
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەرۆکایەتی شاندێکی تورکی گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئیدارەی نوێی سوریا کۆبووەوە.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی هاکان فیدان و ئەحمەد شەرع نەخراوەتەڕوو، تەنها ڤیدیۆی کۆبوونەوەکە بڵاوکراوەتەوە و دەردەکەوێت شەرع و فیدان لە کاتی یەکتربینین باوەش بە یەکدا دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ، شاندێکی دیپلۆماتکاری ئەمریکا بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا، سەردانی دیمەشقیان کردبوو.
روخانی رژێمی بەشار ئەسەد دەرفەتێکی نوێی بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا هێناوەتە ئاراوە، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١١ــەوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق پچڕاوە و حکومەتەکەی بەشدار ئەسەد ئەنقەرەی بە پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆن و گروپە تیرۆریستییەکانی سوریا تۆمەتبار دەکرد.