زووم..
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا هەڵوێستی وڵاتەکەی دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژاڤای کوردستان دووپاتدەکاتەوە، دەڵێت، ئامانجمان لەناوبردنی یەکەی سیاسی و سەربازیی یەپەگەیە
یەشار گولەر لەمیانەى کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای تورکیا لە عێراق و سوریا رایگەیاند، هەڵوێستەکانمان لەدژى پەکەکە و یەپەگە روونە، لە سوریا و لە عێراق روبەڕوویان دەبینەوە، ئامانجی سەرەکیمان لەئێستادا لەناوبردنی یەکەی سیاسیی و ئیداریی و سەربازی یەپەگەیە لەنێو خاکی سوریا.
بەگوتەی گولەر، ئیدارەی نوێی سوریا هەڵوێستی خۆی بۆ پاکتاوکردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربڕیوە، دەڵێت، لەو چوارچێوەیەدا تورکیا هاوکاری و هەماهەنگیی ئیدارەی نوێی سوریا دەکات بۆ دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکی سوریا.