زووم..
جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا دەڵێت، پێویستیان بە تواناکانى هەسەدەیە بۆ ئەوەی لە رۆژهەڵاتی سوریا شەڕی داعش و تیرۆر بکەن.
جەیک سولیڤان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ جی زیڕۆ میدیا، باسی لەوە کردووە، لە ئێستادا پرسی گرنگ ئەوەیە ئەوان چۆن دڵنیابن لەوەی پشتیوانیی باشتری نزیکترین هاوبەشی خۆیان لە شەڕی داعشدا بکەن کە هەسەدەیە و لەلایەن کوردەوە سەرکردایەتییان دەکرێت و ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبەکانیشیان لەگەڵن.
سولیڤان دەڵێت، بایدن پابەندی ئەم بنەمایەیە و هەر بۆ ئەو بابەتەش ئامۆژگاریی ئیدارەی داهاتوی ترەمپیان کردووە.
سولیڤان دەڵێت، هەزاران چەکداری داعش و دەیان هەزار لە ژن و منداڵانیان لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتى هەسەدەدان، ئەگەر ئازاد بکرێن، دەبنە هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر ناوچەکە و ئەمریکاش، بۆیە پێویستە لەگەڵ کورد هەماهەنگ بن و سەرۆک بایدنیش هەمان خواستى هەیە.