36
زووم..
فڕۆکەیەکى بارهەڵگریی ئەمریکا، بە چەک و جبەخانەی سەربازییەوە لە فڕۆکەخانەى خەراب جیری پارێزگای حەسەکە نیشتەوە.
روانگەى سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ دەڵێت، فڕۆکەکە گەورەیە و هیی ئەمریکایە، چەک و جبەخانە و پێداویستیى سەربازی پێبووە و لە بنکەى سەربازیی خەراب جیر لە گوندەواری رومەیلانى سەربە پارێزگای حەسەکە نیشتووەتەوە.
سەرەڕای چەک و جبەخانە، ژمارەیەک سەربازی نوێی هێناوەتە بنکە سەربازییەکەى رۆژاڤا، دوو هێلیکۆپتەرى سەربازییش ئاسمانى ناوچەکەیان پاراستووە تاوەکو فڕۆکەکە نیشتووەتەوە.
ناردنى ئەو فڕۆکەیە و دوێنێش رەوانەکردنى زیاتر لە 60 بارهەڵگری سەربازی بۆ پارێزگاکە، لە کاتێکدایە تورکیا لەسەر سنوورەکانى کۆبانێ، هێزێکی زۆری کۆکردووەتەوە و مەترسیی پەلاماردانى کۆبانێ لەئارادایە.