28
زووم..
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، تا نۆی ئەم مانگە، 124 هەزار و 325 پەنابەری سوری لەسەر ویستی خۆیان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
بە گوێرەى هەواڵێکی کەناڵی خەڵکی تورکیا، عەلی یەرلیکایا رایگەیاندووە، مانگانە 11 هەزار پەنابەری سوری لە تورکیاوە دەگەڕێنەوە بۆ سوریا.
بە گوێرەى ئامارە فەرمییەکانی تورکیا، لەئێستادا لانیکەم سێ ملیۆن پەنابەری سوری لە تورکیا و باکووری کوردستان دەژین، ناویان لەلاى حکومەت تۆمارە و بەدەر لەوەش نزیکەى یەک ملیۆن پەنابەری دیکەی سوری لە پارێزگاکانی دیکەی تورکیا دەژین، کە ناویان لەلای حکومەتى تورکیا تۆمار نییە.