زووم..
شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدادن و لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە، زوومی بەغدادیش دەڵێت، ئەگەر داهاتی نانەوتی گرفت دروست نەکات، بەغداد تەواوکاریی مووچەی ئەمساڵ رەوانە دەکات.
زوومی بەغداد لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت، تەیف سامی تێبینی لەسەر میزانی موراجەعە هەبووە، بۆیە دەبێت هەردوولا جارێکی دیکە گفتوگۆی ئەو بابەتە بکەنەوە.
گوتیشی، حکومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی پێش ساڵی نوێ، پارەی مووچەی مووچەخۆران رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات، ئەگەر کێشەکان چارەسەر بکرێن بەغداد ئامادەیە پارە بنێریت.
زوومی بەغداد لەبارەی مووچەی مانگی 12 دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی شەش مانگە داهاتی نانەوتی رەوانە نەکردووە، هەر بۆیە مووچەی مانگەکانی 10 و 11 بە کورتهێنانەوە رەوانە کرا، بەڵام بۆ مانگی 12 بەغداد سازش لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان ناکات.