زووم..
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی هێزی بەوەکالەتی لە ناوچەکە نییە، هاوپەیمانەکانیشی بیروباوەڕیان پاڵیان پێوەدەنێت بجەگن.
عەلی خامەنەیی لە گوتەیەکیدا کە لە رێورەسمێکی ئاینی پێشکەشیکرد، گوتی، ئێران هێزی بەوەکالەتی نییە، ئەگەر رۆژێک بیانەوێت دژی دوژمن بجوڵێنەوە، پێویستیان بە هێزی بەکاوەلەت نییە.
هەروەها لەبارەی سوریاوە پێشبینیکرد، کۆمەڵێک خەڵکی خانەدانی بەهێز دەرکەون و دژی پیلانگیریی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بوەستنەوە، چونکە ئێستا گەنج و لاوی سوریا هیچی نییە لەدەستی بدات.
خامنەیی ئەمریکای بە هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە ئێران تۆمەتبار کرد، بەڵام دڵنیایی ئەوەی بە لایەنگرانی دا، گەلی ئێران هەرکەسێک دەخاتە ژێر پێیەوە بە نۆکەری ئەمریکا رازی بێت.