زووم..
چوارچێوەی هەماهەنگی رێگەنادات محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق گۆڕانکاری لە پۆستە وزارییەکان بکات و لێپرسینەوە لە بەرپرسانیش بکات.
ئەم زانیارییە رۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویکردوە و دەڵێت، چوارچێوەی هەماهەنگی رێگەنادات سودانی گۆڕانکاری لە وەزیرەکانی کابینەکەی بکات، گومانیان هەیە گۆڕینی وەزیرەکان ئاستەنگ بۆ هەڵبژاردنەکان دروستبکات.
لە دواین چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆیندا سودانی باسی لەوەکردوە، پێویستی بە گۆڕینی چوار بۆ شەش وەزیر هەیە، بەڵام ئاستەنگ دروستکرنێکی بەئەنقەست هەیە لەبەردەم پرۆسەکە.
کازم فەیاز ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بابەتی ئەنجامدانی چاکسازی و گۆڕینی وەزیرەکان لە کابینەکەی سودانی لە بارچووە، لایەنەکان رازین حکومەتەکە وەک خۆى بەردەوام بێت تاوەکو هەڵبژاردن دەکرێت.