22
زووم..
کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک لەڕێی نامەیەکی واتسئاپەوە، فشار لە مامۆستایان دەکات بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و دەڵێت، هەر مامۆستایەک لە بایکۆت بەردەوام بێت سزا دەدرێت.
نامەکە ئاڕاستەی بەڕێوەبەری قوتابخانە کوردییەکان کراوە، تێیدا کامەران عەلی بە زمانی فشار داوا لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دەکات بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و بایکۆت بشکێنن.
هاوکات، بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی راسپاردووە، هەر مامۆستایەک لە بایکۆت بەردەوام بێت دابڕانی بۆ بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و داوا دەکەن مووچەکانیان بخرێتە سەر بەغداد.